مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

عەلەوییەكان، گرووپێكی چەكدارییان لە ژێر ناوی ‘پیاوانی نوور – سەرایا ئەلجواد‘ لە ناوچە كەنار ئاوییەكانی سووریا ڕاگەیاند و بەرپرسیاریەتی چەندین هێرشی سەر هێزەكانی ئاسایشی حكومەتی دیمەشقیان گرتە ئەستۆ.
سەرایا ئەلجواد، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، دوو گرتە ڤیدیۆیی چالاكییەكانیان دژ بە چەكدارانی ئەحمەد شەرع بڵاو كردووەتەوە، كە یەكێكیان بە ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلێكی سەر بە ئاسایشی گشتی حكومەتی دیمەشقە و ئەوەی دیكەشیان هێرشكردنە سەر شوێنێكی حكومییە.”
پیاوانی نوور، هۆكاری دروستبوونی هێزەكەیان، گەڕاندەوە بۆ پێشێلكارییەكانی مانگی (ئازار)ی ڕابردووی چەكدارانی حكومەتی دیمەشق لە كەناراوەكانی سووریا كە زۆرینەی عەلەوین و دەڵێن تۆڵە لە هەموو ئەوانە دەكەینەوە كە دەستیان لە كوشتن و ئازاردانی عەلەوییەكان هەبووە .

































































