سوپای پاسداران رایگەیاند، ئێران توانای ئەوەی هەیە ئەگەر شەڕ هەڵگیرسێت، وا لە دوژمن بكات كە هەست بە پەشیمانی بکات.
پێگەی (ئیرنا)ی ئێرانی لە سەر زاری عەلی محەمەد نائینی گووتەبێژی سوپای پاسدارانەوە ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی دەستپێشخەری شەڕ نییە و لێی ناترسێت، بەڵام ئەگەر شەڕ هەڵگیرسێ، ئێران توانای ئەوەی هەیە كاردانەوەی وای هەبێت دوژمن هەست بە پەشیمانی بکات.
ئەو بەرپرسە سەربازییە ئێرانییە گووتیشی” ڕژێمی ئیسرائیل و ئەمریکا ملیاران دۆلاریان بۆ تێکشکاندنی شۆڕشی ئیسلامی و گەلی ئێران خەرج کرد، بەڵام سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا.
محەمەد نائینی ئاماژەی بەوەشکرد “بەشێک لە شەڕەکە شەڕێکی مەعریفی و دەروونییە. دوژمن لە هەمانکاتدا كاریگەرییەكانی شەڕ بەسەر ئێراندا دەهێڵێتەوە، درێژە بەم شەڕە دەدات”.
































































