مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە ڕاگەیندراوێكی دا باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسكۆ، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن عێراقییەكان لەڕیزی سوپای ڕووسیا شەڕ دژی سوپای ئۆكرانیا دەكەن و دەڵێت “ئەم هەواڵە درۆیە و هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە.”
باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسكۆ ڕایدەگەیەنێت “كەسێك لە سۆشیاڵ میدیا بانگەشەی نوێنەرایەتیكردنی كۆمەڵگەی عێراقی دەكات لە شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینا كە ئەمە “درۆیە و هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە.”
دەشڵێت “هیچ ڤیزایەكی هاتنە ژوورەوەی ڕووسیا نادات، كە ئەو كەسە لەو بانگەشە چەواشەكارانە ڕایگەیاندووە”،
جەخت لەوەش دەكاتەوە كە تاكە لایەنی ڕێگەپێدراو بۆ پێدانی ڤیزای چوونە ناو خاكی ڕووسیا، باڵیۆزخانەی ڕووسیایە لە بەغدا و كونسوڵخانەكانیەتی لە هەولێر و بەسرە.
































































