ئامادەكردن/ م. ئومێد لاوكه
ڕێگاكانی وانەوتنەوە بەچەندین شێواز پێناسە كراون لێرەدا هەندێكیان باس دەكەین.
ئەو شێوازەیە كە مامۆستا بۆ ڕێكخستنی هەلوێست و ئەزموونەكانی لەڕێی پلانێكی داڕێژراو بۆ هێنانەدی ئامانجە خوازراوەكان بەكاری دەهێنێت، یان ئەو ئامرازەیە كە مامۆستا بۆ گەیاندنی ئەزموونەكانی پرۆگرامی خوێندن لەكاتی وانەوتنەوەدا بەكاری دەهێنێت، یان ئەو تەكنیكانەیە كە بۆ گەیاندنی زانیارییەكان یان پەرەپێدانی كارامەییەكان دەگرێتەبەر.
پوڵێنی ڕێگاكانی وانەوتنەوە:
شارەزایانی ڕێگاكانی وانەوتنەوە به چوار شێوە پوڵێنی ڕێگاكانی كردووە:
یەكەم ــ بە پێی بەكارهێنانی مامۆستا:
- ڕێگاكانی وانەوتنەوەی گشتی: ئەم ڕێگایه بۆ سەرجەم پسپوڕیەكان دەگونجێت وەك: (ڕێگای وانەبێژی)
- ڕێگاكانی وانەوتنەوەی تایبەتی: ئەم ڕێگایانه بۆ هەندێ پسپۆڕیی دەگونجێت و بۆ هەندێكیان نا گونجێت وەك: (ڕێگای لێگەڕان)
دووەم ــ بەپێی پەیوەندی نێوان مامۆستا و قوتابی:- ڕێگای وانەوتنەوەی ڕاستەوخۆ: ئەو ڕێگایەیه كه مامۆستا ڕووبەڕووی فێرخوازان دەبێتەوە، ڕاستەوخۆ وانەكەی دەلێتەوە وەك: (ڕێگای وانەبێژی ، گفتوگۆ ، ئونڵاین)
- ڕێگای وانەوتنەوەی ناڕاستەوخۆ: ئەم ڕێگایەیه ، كه مامۆستا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی فێرخوازان نابێتەوە وەك : (ڕێگای بازنەی تەلەفزیونی داخرا و كراوە و خوێندنی ئەلكترۆنی) .
سێیەم ــ بەپێی ژمارەی فێرخوازان:
- ڕێگاكانی وانەوتنەوەی بەكۆمەڵ. وەك( ڕێگای وانەبێژی و ڕێگای گفتوگۆ و ڕێگای چارەسەركردنی كێشه)
- ڕێگاكانی وانەوتنەوەی بەتاك. وەك( فێركردنی پرۆگرام كراو و فێربوون بەبەكارهێنانی كۆمپیۆتەر) .
چوارەم ــ بە پێی ڕۆلی مامۆستا و فێرخواز:
- ئەو ڕێگایانه دەگرێتەوە كه مامۆستا تەوەری سەرەكییه لەكاتی وانەوتنەوەدا ، وەك: (ڕێگای وانەبێژی)
- ئەو ڕێگایانه دەگرێتەوە كه فێرخواز تەوەری سەرەكییه و ئەمەش ئەوە دەگرێتەوە، كه فێرخواز زۆربەی ئەركەكانی فێربوون جێبەجێ دەكات.
- ئەو ڕێگایانه دەگرێتەوە كه مامۆستا و فێرخواز هەردووكیان تەوەری سەرەكین واته هەردووكیان لەوانەكەدا بەژدارن ، وەك( ڕێگای گفتوگۆ)
پێوەرەكانی هەڵبژاردنی ڕێگایێكی گونجاو بۆ وانەوتنەوە:
هەر چەندە ڕێگاكانی وانەوتنەوە زۆرن ، بەلام هەندێك مامۆستا بۆ هەڵبژاردنی ڕێگایێكی گونجاو تۆشی كێشه دەبن، بۆ ئەوەی مامۆستا باشترین ڕێگا هەڵبژێرێت ، پێویسته پاشخانێكی تیوری باشی لەبارەی ڕێگاكانی وانەوتنەوە و شێوازەكانی بەكارهێنانیان بزانێت. لێره دا چەند خالێك دەخەینه ڕوو بۆ هەڵبژاردنی ڕێگایێكی گونجاو بۆ وانەوتنه وە.
١- سرۆشتی فێرخوازان: واته ئەو ڕێگایەی بەكاری دەهێنێت لەگەڵ ئاست و حەزەكانی قوتابییان بگونجێت، سەرنجیان ڕابكێشێت و پەیڕەوی جیاوازی تاكایێتی له نێوانیاندا بكات،واته ئەو ڕێگایانەی بۆ قوناغی بنەڕەتی بەكاری دێنین ، نابێت بۆ قوناغی ئامادەیی بەكاری بێنین ، بۆ نموونه ڕێگای وانەبێژی بۆ قوناغی بنەڕەتی گونجاو نییه ، وە ڕێگای چیرۆك بۆ قوناغی ئامادەیی گونجاونییه.
٢-سرۆشتی بابەتەكان: هەر بابەتێك سرۆشت و تایبەتمەندیی خۆی هەیه، زۆر جاریش ناكرێت ڕێگای وانەوتنەوەی بابەتێك بۆ بابەتێكی تر بەكار بهێنین ، بۆ نموونه ناكرێت ڕێگای وانەوتنەوەی بیركاری بۆ مێژوو به كاربهێنین وە به پێچاوانەوە.
٣ـ ئەزموونی مامۆستا: گرنگی ئەزموونی مامۆستا له پێوەرەكانی پێشوو كەمتر نییه، لەوانەیه ڕێگایێكی دیاریكراو لەگەڵ مامۆستایێكی خاوەن ئەزموون بگونجێت ،كەچی لەگەڵ مامۆستایەك كە ئەزموونی كەمترە نەگونجێت ، شایانی باسە كەسایەتی مامۆستا ڕۆلی لەهەڵبژاردنی ڕێگایێكی گونجاو هەیه بۆ وانەوتنەوە.
٤- كاتی وانەكان: یەكەك لەو گرفتەی ڕووبەڕووی مامۆستا دەبێتەوە كەمی كاته بەتایبەتیی له وەڵاتی خۆمان كە كات كەمە بۆ وانەكان و به تایبەت ئێستا سیستەمی تێكەڵكردن په یڕەو دەكرێت ، كه زۆر زۆر خراپه و مامۆستا ناتوانێت ئه وەی هەیه پێشكەش بكات.

































































