عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە 2-9-2025، لە پەیامێکیدا بە زمانی ئینگلیزی كە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویكردۆتەوە نووسیویەتی: ڕێگای گووتووێژ لەگەڵ ئەمریکا (دانەخراوە) و کۆماری ئیسلامی “ بەدوای گووتووێژی عەقڵانیدا دەگەڕێت”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە واشنتۆن تەنیا باسی دیالۆگ دەکات، بەڵام ڕەتیدەکاتەوە بێتە سەر مێز و لە هەمانکاتدا تاران بە “بەرپرسیار لە شکستەکان” ناو دەبات.
لاریجانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ڕوونی کردەوە کە وروژاندنی پرسەکان لەلایەن ئەمریکاوە وەک “سنووردارکردنی گەشە پیدانی مووشەک” لە بنەڕەتدا ناڕاستەقینەیە و ڕێبازێکی لەو شێوەیە هەر گفتوگۆیەک لە ڕێڕەو لادەبات.
































































