زاری كرمانجی-سۆران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/31، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له وێندی گرین، كونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کرد و هه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت، هەروەها سوپاسی هاوكاری و پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان له هەموو بوارەکاندا کرد.
كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژەی بە هاتنی شاندێکی بازرگانیی ئەمەریکی کرد کە بەم نزیکانە سەردانی هەرێم دەکەن.
کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە گرنگیی هەردوو پڕۆژەی ( ڕووناکی ) و ( هەژماری من ) کرد.
پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کودستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

































































