زاری کرمانجی :
نزیكەی دوو مانگە حكوومەتی عیچراق بە بیانووی جۆرا و جۆر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ڕەوانە نەكردووە، ئەمە لە كاتێكدایە حكوومەتی هەرێم سەرجەم داواكاریەكانی بەغدای جێبەجێ كردووە .
لەو بارەیەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كێشەی هەناردەكردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ چارەسەركراوە، بۆیە هیچ بەربەستێك لەبەردەم نەناردنی مووچە نەماوە و مووچەی مانگی شەش و حەوت ڕەوانە دەكرێت.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: هیچ گرفتێک لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماوە و دۆسییەکانی دیکەش چارەسەر بوون.، بۆیە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، مووچەش خەرج دەکرێت.
ئاشكراشی كرد:” لەسەر پرسی داهاتی نانەوتیش، حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەرمییەكی زۆری نواندووە و ئەو كێشە بەتەواوەتی چارەسەر كراوە، هیچ مووچەیەک نافەوتێت و مووچەکانی مانگی شەش و حەوت ڕەوانە دەکرێن”.

































































