ڕۆژی دووشەممە، 21ـی تەممووزی 2025، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دوو بابەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئەوانیش هێرشە درۆنیەکانە بۆ سەر ژێرخانی هەرێمی کوردستان و ڕووداوەکەی ‘کوت’ـە.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە، 21ـی تەممووز، پەرلەمانی عێراق لەسەر هەردوو بابەت کۆدەبێتەوە، بابەتی یەکەم، هێرشە تیرۆریستییەکانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ژێرخانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بابەتی دووەم باس لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی مۆڵەکەی کوت دەکرێت، کە 61 کەس گیانیان لەدەستدا.

































































