ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت”.
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى باکوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، مەودای (٩ – ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش یەک تا دوو پلە بەرزدەبنەوە و خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ – ٩)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٤٦ / سلێمانی: ٤٤/ دهۆک: ٤٥ / زاخۆ: ٤٦ / هەڵەبجە: ٤٣ / کەرکوک: ٤٨ / حاجی ئۆمەران: ٣٠ / سۆران: ٤٣ / گەرمیان: ٥٠.

































































