مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕاگەیاند “بەردەوام دەبین لە هاندانی بەغدا و هەولێر، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرانە،”
تامی بروس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە كێشەكانی بەغدا و هەولێر گووتی “ئەم كێشەیە دەمێكە بەردەوامە، بۆیە هانی هەردوولا دەدەین كێشەكانیان لەڕێی گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە چارەسەر بكەن،”
دەشڵێت “چارەسەری كێشەی مووچە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق ژینگەی لەبار دروست دەكات بۆ كۆمپانیا ئەمریكییەكان هەتا وەبەرهێنان بكەن،”
بروس جەخت لەوەش دەكاتەوە سەركەوتنی ئەم چارەسەرە ئاماژەی ئەرێنی دەنێرێت بەرەو هەماهەنگییەكی فراوانتر كە لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەكانە، لەنێویشیاندا دووبارەكردنەوەی بۆری نەوتی عێراق و توركیا و دۆزینەوە نوێیەكانی بواری وزە.

































































