مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئیدارەی ئەمریكا سزای بەسەر ڕێكخراوێكی پێشەنگی مافی مرۆڤی فەلەستینی و پێنج ڕێكخراوی خێرخوازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا سەپاند .
دوێنێ سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، ئیدارەی ئەمریكا سزای بەسەر ڕێكخراوی ویژدان (الضمير) ی فەلەستینی و پێنج ڕێكخراوی خێرخوازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا سەپاند و تۆمەتباری كردن بە پشتیوانی و هاوكاریكردنی ڕێكخراوە چەكدارییەكانی فەلەستین بە تایبەت (بزووتنەوەی حەماس) .
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ڕێكخراوی(الضمير) دەمێكە پاڵپشتی لە گرووپە چەكدارەكانی فەلەستین دەكات.
ئیسرائیلیش لە ساڵی 2022 دا هەڵیكوتایە سەر نووسینگەكانی ڕێكخراوی ویژدان و ڕێكخراوەكانی دیكە لە كەناری ڕۆژئاوا و تۆمەتباری كردن بە پاڵپشتیكردن و هاوكاری كردنی گرووپە چەكدارەكانی فەلەستین .

































































