زاری كرمانجی:
هەندێک لە بەرهەمە دژەخۆرەکان چەند ماددەیەکی کیمیایی زیانبەخشیان تێدایە کە ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنانیان دەچنە ناو خوێنەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی کە پشکنینی بۆ زیاتر لە 2200 جۆر دژەخۆر کردووە کە لە ساڵی 2025 لە بازاڕەکانی ئەمریکادا بەردەستن، تەنها چارەکی ئەم بەرهەمانە پارێزگارییەکی سەلامەت و کاریگەر لە بەرامبەر تیشکی زیانبەخشی خۆردا دەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، دەیڤید ئەندرۆس، سەرۆکی گروپی کاری ژینگەیی (EWG) کە لە ساڵی 2007ەوە ڕێنمایی ساڵانەی دژەخۆر بڵاودەکاتەوە، دەڵێت هەڵسەنگاندنەکە سەیری توانای پێکهاتە چالاکەکانی دژەخۆر دەکات بۆ دابینکردنی پاراستنی هاوسەنگ لە دژی تیشکی UVA و UVB، هەروەها هەر ماددەیەکی کیمیایی مەترسیدار لە بەرهەمەکاندا.
ئەندرۆس دەشڵێت: دەمانەوێت خەڵک دژەخۆر بەکارنەهێنن و بزانن کە ڕێگەی دیکە هەیە بۆ پاراستنی پێستیان. وەک دۆزینەوەی سێبەر، بەکارهێنانی کڵاوی لێواردار، کراسێکی درێژ، یان پانتۆڵێکی سووک و درێژ بۆ داپۆشینی قاچەکان، ئەمەش ڕێگەی زۆر کاریگەرە، بەتایبەتی ئەگەر دڵنیا نەبیت لە پێکهاتەکانی دژەخۆرەکەت”.
دکتۆر کاسلین سڤاسی، پزیشکی نەشتەرگەری پێست لە زانکۆی یێڵ، دوورکەوتنەوە لە كرێمەكانی خۆپاراستن لە خۆر کە لەلایەن هەندێک كەسەوە لە تیکتۆک پڕوپاگەندەی بۆ دەكرێت مەترسیدار و تەندروست نین، ئاماژە بەوە دەکات کە لێکۆڵینەوەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان دەریانخستووە تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست وەک میلانۆما و ئەمەش شتێکی حاشا هەڵنەگرە.
دەشڵێت، ئێستا دەزانین کە هەردوو جۆری تیشکی سەروو بنەوشەیی، UVA و UVB، زیان بە DNA ی خانەکانی پێست دەگەیەنن.

































































