بەرپرسێکی ئەمریکی بە سی بی ئێس ئەمریکی ڕاگەیاندووە، پنتاگۆن هەوڵدەدات ئامادەیی سەربازی خۆی لە سوریا کەم بکاتەوە.
بە گووتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، پنتاگۆن بەنیازە بەشێک لە هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە و دواتر ئەو هێزانەی کە ماونەتەوە لە بنکەیەکی کەمتردا بهێڵنەوە.
لە ئێستادا نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە سوریا هەن.
هێشتا دیار نییە کەی ئەم کەمکردنەوەی سەربازانە دەست پێدەکات و هێزەکانی ئەمریکا دوای کشانەوەی خۆیان لە سوریا بۆ کوێ دەگوازرێنەوە.
پێشتر میدیایەکی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەمریکا ئیسرائیلی لە پلانی خۆی بۆ دەرکردنی هێزەکانی لە سوریا لە ماوەی دوو مانگدا ئاگادار کردۆتەوە.
هێزە ئەمریکییەکان لە ساڵی ٢٠١٥ واتە دە ساڵ لەمەوبەر بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا جێگیرکران و لەو کاتەوە سەرنجیان لەسەر پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکانیان (هێزەکانی سوریای دیموکرات) و ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی هێزەکانی داعش.
































































