زاری كرمانجی – سۆران :
تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمەریكا، ستایشی مامەڵەكردنی ترەمپ و جێگرەكەی لەگەڵ زێلنسكی لە كۆشكی سپی كرد و ئەو كارەی ترەمپی بە “سەركردایەتییەكی یەكلاكەرەوە لە بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی گەلی ئەمریكا و ئاشتی” ناوبرد.
گابارد وتی: زێلێنسكی ساڵانێكە هەوڵی ڕاكێشانی ئەمریكا دەدات بۆ شەڕی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا و جەنگی جیهانی سێیەم، كەسیش تەحەدای نەكردووە.
































































