مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كچێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، نزیكەی دوو مانگە لە وڵاتی كەنەدا بێسەروشوێنە و كەسوكاری هیچ هەواڵ و سۆراخێكی نازانن و پۆلیسی ناوچەكەش داوای هاوكاری لە خەڵك دەكات .
شیلان شاهبازیان ی تەمەن 26 ساڵ، نیشتەجێی شاری وینزەر لە هەرێمی ئۆنتاریۆی كەنەدا، دواین جار لە 4ـى 1ـى 2025 لە دەوروبەری كاتژمێر 7 ـی ئێوارە لە ناوچەی جادەی هورۆن چێرش و ڕیڤەرساید درایڤ وێست بینراوە.
پۆلیسی شاری وینزەر، سێ ڕۆژ دوای دیارنەمانی، ناو و وێنەی شیلانی لە شارەكەدا بڵاو كردەوە و لە ئاگادارییەكی دا داوای هاوكاری لە خەڵكی ناوچەكە كرد ئەگەر هەر هەواڵ و زانیارییەكیان هەبێت پۆلیس و دەزگا پەیوەندیدارەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە .
هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 50 كەس لە هاوڕێیان و كەسوكاری، لەبەردەم ئەو ئارایشتگایەی شیلان كاری تێدا دەكرد كۆبوونەوە و بەشدارییان لە چالاكی داگیرساندنی مۆم كرد بۆ هۆشیاركردنەوە و ئاگاداركردنەوەی خەڵك سەبارەت بە دیار نەمانی شیلان،

































































