زاری كرمانجی – سۆران :
ئەمڕۆ یەكشەممە 2ـى شوبات، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەرەو كۆشكی سپی دەڕوات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆ دەبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ناتانیاهۆ بانگهێشت كراوە بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە لە كۆشكی سپی لەگەڵ ترەمپ كۆ ببێتەوە و بارودۆخی غەززە و بارمتەكانی حەماس و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی تاوتوێ دەكەن لە ئێران و هاوپەیمانە ناوچەیییەكانی.” »
































































