زارى کرمانجى-سۆران:
گەشتیارێکی بە رەگەز عەرەبى خەڵکى شاری بەسرە، لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێراو گیانى لەدەستدا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆرانیش هەوڵی هێنانەخوارەوەی تەرمەکەی دەدەن.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران گووت، ”بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٥، گەشتیارێکی عەرەب لەسەر شاخی کانیماران، لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.”
میراودەلی زیاتر روونىیکردەوە “ئەو گەشتیارە عەرەبە ناوی ( محەممەد ئەسعەدە ) خەڵکی شاری بەسرەیە و لە دایک بووی ساڵی 1991ـە، لەگەڵ دوو هاوڕێی بەیانیی ئەمڕۆ چۆتە سەر شاخ و لە ڕێگە لایداوە بەوهۆیەوە هەڵدێراوە.”
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد “ئەو شوێنەی گەشتیارە عەرەبەکە لێی هەڵدێراوە، زۆر سەخت و بەرزە، هەر بۆیە تا ئێستەش تیمەکانمان نەیانتوانیوە تەرمەکەی بیهێننە خوارەوە”.
































































