محەمەد مەلا رەسول گەزنەی
نیشانەی شارستانییەت و پێشكەوتنی هەر وڵاتێك پەیوەستە بە ئاستی رۆشەنبیری و هۆشیاری تاكەكانی ئەم كۆمەڵگایە بوونی تابلۆ و هێما لە سنووری هەر ناحیە و قەزا و ئیدارە و پارێزگایەك دەبێتە هۆی ناساندنی شوێنەكانی ئەم سنوورەكە.
كەچی كاتێك لە سنووری شارەوانی ناحیەی سمیلان نزیك دەبینەوە تابلۆ و هێمای گووندەكان و شوێنە گەشتیارییەكانی نییە، بەمەش ئەگەر بەراوردێك بكەین لەگەڵ هندێ ناحیەو شارۆچكەی دیكە دەبینین، شارۆچكە و دێهاتەكانی سنووری خۆیان ڕازاندۆتەوە بە تابلۆ و هێمای ناوی گوندەكانیان.
بۆیە پێشنیار دەكەم بۆ بەڕێوەبەر و سەرۆكی شارەوانی ناحیەی سمیلان، هەوڵبدەن لە شارۆچكەو تەواوی گوندەكانی سەر بە ناحیەی سمیلان تابلۆ و هێمایان بۆ دابندرێت.
ئەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ زانیاری ئەو كەسانەی ڕوو لە دەڤەرەكە دەكەن، هەروەها دەستكەوتێكی ئیداری شارۆچكەكەو هێمای پێشكەوتن و شارستانییەتی سنوورەكەیە.

































































