زاری كرمانجی – سۆران :
ئەحمەد ئەلشەرع، ڕێبەری دەستەی تەحریر شام، لە وتووێژێكدا لەگەڵ تۆڕی عەرەبی وێڕای دەربڕینی هیوای پێداچوونەوەی كۆماری ئیسلامی بە تێوەگلانی لە ڕووداوەكانی ناوچەكە، گووتی” ئێمە نەچووینە ناو تاران و نە باشووری لوبنان ، ئێمە چووینە ناو شار و گوندەكانی خۆمانەوە.”
” بۆیە پێویستە كۆماری ئیسلامی ئێران پێداچوونەوە بە سیاسەتەكانی خۆی لە ئاست سووریا بكات” شرع وای گووت.
هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەش كرد” ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە سووریا ڕەنگە 4 ساڵ بخایەنێت”.

































































