زاری كرمانجی-سۆران:
پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی10ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ورده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه بارانێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پله‌كانی گه‌رما به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ هه‌ینی 3 تا 5 پله داده‌به‌زێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت، لەكاتەكانی ئێوارەدا بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆرێت لە هەندێ شوێن، پله‌كانی گه‌رماش نزم دەبێتەوە بە (2 – 4 ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

































































