حیزبوڵای عێراق هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و رایدەگەیەنێت ” مقاوەمەی ئیسلامی پێویستە خۆی ئامادەبکات بۆ فراوان بوونی بەرەی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل”.
حیزبوڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر شەڕی غەززە بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندووە” مقاوەمەی ئیسلامی پێویستە بەردەوام بێت لە هێرش کردنە سەر ئیسرائیل و خۆی ئامادەبکات بۆ فراوان بوونی بەرەی شەڕ’.
لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکرد” هێرشەکانیان کاریگەری زیاترە بەوپێیەی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرەی مقاوەمە لە یەمەن ئەنجامیدەدەن”.
هاوکات، حیزبوڵای عێراقی هێرشێکی توندیشی کردوتە سەر وڵاتانی ئوردن و سعودیە و ئیمارات بە هاوکاریکردنی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا تۆمەتباری کردون.

































































