مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات سێ گەنجی خانەوادەیەكی كوردییان لە بۆكان ڕفاندووە .
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “دوێنێ چوارشەممە، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گوندی تەرەغەی بۆكان ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، سێ ئەندامی بنەماڵەیەكیان بە ناوەكانی سروە شیری تەمەن ٢٢ ساڵ، براكەی پەیمان تەمەن ١٩ ساڵ و ئامۆزاكەیان كە ناوی فەردین بووە دەستبەسەر كردووە.”
كەسێكی نزیكی بنەماڵەكە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە “هێزەكانی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ نووسراوێكی دادوەری و تۆمەتە سەپێنراوەكان، ئەم سێ هاووڵاتییە كوردەیان دەستبەسەر كردووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.”

































































