زارى کرمانجى-سۆران:
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، هێرشی ئاسمانیی “چڕی” كردووەتە سەر باشووری لبنان و داوا لە هاووڵاتییان دەكات چۆڵی بكەن.
ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئەیلوول، دانیاڵ هەگاری گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، داوای لە خەڵكی باشووری لوبنان دەكەین، لە هەموو باڵەخانەو شوێنێك دووربكەونەوە كە حز*بو*ڵلا بەكاریان دەهێنێت، چونكە هێرش دەكەین.
ئەو بەرپرسەی سوپا هیچ وردەكاریی زیاتری لەبارەی هێرشەكانیەوە نەداوە، بەڵام هێرشەكان لە كاتێكدان كە گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و حە*ما*س گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست.
دوای ئەو هۆشدارییە لەلایەن سوپای ئیسرائیل، لە چەند شوێنێكی باشووری لوبنان دووكەڵ بەرزبووەوە.
حز*بو*ڵلا رۆژی یەكشەم زیاتر لە 100 مووشەكی گرتە باكوری ئیسرائیل و بەشێكیان لە نزیك شاری حەیفا كەوتنە خوارەوە، ئەوەش دوای ئەوەی كە ئیسرائیل سەتان هێرشی ئاسمانیی كردە سەر لوبنان.
سەركردەیەكی حز*بو*ڵلا رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئیسرائیل لە “شەڕێكی كراوە”دان، ئەوەیش لە كاتێكدا تا دێت هەردوولا زیاتر لە جەنگی سەرانسەری نزیك دەبنەوە.

































































