یری ئێزدییان پەیامێكی لەسەر قسەكانی كەسایەتییەكی دیاری ئیزدیان بڵاو كردەوە، كە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە بووە هۆی نیگەرانی زۆرینەی خەڵكی كوردستان، میری ئیزدیان لە بڵاوكراوەكەی دەڵێت” ناكرێت رەفتاری تاكەكەسێك بە رەفتاری تەواوی پێڕەوانی ئاینەكەیان لەقەڵەم بدرێ”.
ئەمڕۆ شەموو 10-8-2024 حازم تەحسین میری ئێزدییان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند” سوپاسی ئەو كەس و لایەنانە دەكەین كە كاریان كرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو گرژیەی لە چەند ڕۆژەی رابردوو بەهۆی پەیامی كەسێكی ئێزدی دروست بوو”.
میری یێزدیان روونكردۆتەوە ” ناكرێت ڕەفتاری تاكە كەسێك بە ڕەفتاری تەواوی پێڕەوانی ئاینەكە لەقەڵەم بدرێت، پێویستە برایەتی و پێكەوە ژیان هەبێت، دەبێت زیاتر هۆشیار بین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو فیتنەچی و ئاژاوەگێڕانەی دەیانەوێت ئەم وڵاتە وێران بكەن”.
“میزی یێزدیان زیاتر نووسویەتی ” پێویستە هەمووان بە گیانی بەرپرسیارییەتی كار بكەین بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری كۆمەڵگە لە مەترسی بیرۆكەی توندڕۆییانە و وەستانەوە دژی گوتاری ڕق و كینە”.
پەیامی میری یێزدیان دوای هات كە لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی قسەكانی كەسێكی ئێزدیی كاردانەوەی لێ كەوتەوە، هەر چەندە داوای لێبووردنیشی كرد، بەڵام سمالای لەسەر تۆمار كراوە.
































































