مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی دا، دەنگی لەسەر یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی هاوڕەگەزخوازی و گۆڕینی ڕەگەز دا.
بەپێی ئەو دەقەی كە ئاژانسی سۆمەرییە نیووز بڵاوی كردووەتەوە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسان، لەسەر چەند پرسێك كۆبووە كە لە ناویاندا پرۆژەیاسای ڕووبەڕووبوونەوەی هاوڕەگەزخوازی بوو، كە تێیدا بڕیار درا هەر كەسێك تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێت و هانی خەڵكی بدات بۆ هاوڕەگەزخوازی یان داوێنپیسی، دەستگیر دەكرێت كە ماوەكەی زیاتر نەبێت لە 10 ساڵ، وە ئەگەر كەسێكی خوار تەمەنی 18 ساڵ هان بدات بۆ هەمان كار یان بە هەڕەشە، ئەوە دەگیرێت كە ماوەكەی زیاتر نەبێت لە 15 ساڵ.”
لە خاڵێكی تری پرۆژەیاساكە هاتووە “هەر كەسێك بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازیی خۆی بكات، ماوەی یەك بۆ سێ ساڵ دەستگیر دەكرێت، یان سزای دارایی دەدرێت كە كەمتر نەبێت لە 5 ملیۆن و زیاتر نەبێت لە 10 ملیۆن.”
هاوكات لە پرۆژەیاساكەدا باس لە گۆڕینی ڕەگەزیش كراوە و سزای بەندكردنەكەشی لە نێوان ساڵێك بۆ سێ ساڵ دەبێت، لەگەڵ ئەو پزیشكەی كە نەشتەرگەرییەكەی بۆ ئەنجام داوە بە هەمان سزای دیاركراو.
وە بە هەمان شێوە ئەو پیاوانەش ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە كە بە ئەنقەست ژنایەتی پراكتیزە دەكەن و شێوەی هەڵسووكەوتی خۆی كچانە دەربخات.
ئەمەی خوارەوە دەقی یاساكەیە:




































































