بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
بزووتنەوەی حەماس مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە غەززە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ڕەشنووسی ئاگربەستەکە بەهیچ جۆرێک داوکاری فەڵەستینییەکانی تێدانییە.
بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لەلایەن میسر و ئەمەریکاوە رەشنووسی ئاگربەستی ئیسرائیلیان بەدەستگەیشتووە، بەڵام ڕەشنووسەکە بەهیچ جۆرێک داواکاری فەڵەستینییەکانی تێدا نییە، هەر بۆیە رەتیدەکاتەوە.
بزووتنەوەی حەماس ئەوەشى گووتوە، سوپاسی نێوەندگیر و هەوڵەکانیان دەکەن بۆ بەدیهێنانی رێککەوتن، بەڵام حەماس ئامادەنییە بچێتە ژێرباری هیچ جۆرە رێککەوتنێکەوە کە داواکاریی گەلەکەی بەدینەهاتبێت و سوپای ئیسرائیل لە غەززە پاشکەشەی نەکردبێت.
بزووتنەوەی حەماس جەخت لەوەش دەکاتەوە، لەگەڵ هەموو تێبینییەکان بەڵام تاوتوێی رەشنووسەکەی ئیسرائیل دەکەن و لەچەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی وەڵامی نێوەندگیرەکان دەدەنەوە.
ئەمە لـە کاتێکدایە دوێنێ دووشه‌ممه 8ـی نیسانی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له هه‌مان كاتدا برسییه‌تییه‌كی زۆریش ڕووبه‌ڕووی دانیشتووان بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 33 هه‌زار و 207 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته زیاتر لە 75815 كه‌س.

































































