مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئیسرائیل هەزاران كارتی یاریكردنی بە وێنەی سەركردە داواكراوەكانی بزووتنەوەی حەماس بەسەر سەربازەكانی دابەشكرد، وێنەی محەممەد زەیف فەرماندەی سەربازی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لەسەر جۆكەری یارییەكەیە و داواكراوی ژمارە یەكی ئیسرائیلە، هاوكات وێنەی یەحیا سەنوار سەركردەی بزووتنەوەی حەماس و چەندین سەركردەی تر بەوانەش كە لە دەرەوەی فەلەستین دەژن لە سەر كارتی قومار هەیە و ڕیزبەندی ژمارەی بۆ دانراوە .
ئامانج لەم كارەی ئیسرائیل هەر وەكوو میدیاكانی جیهان باسی دەكەن گەیاندنی پەیامێكە بە سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس ئەگەر لە هەر كوێیەكی دونیا بن دەستگیر دەكرێن و ڕادەستی یاسا دەكرێن.
هاوكات پێشتریش سوپای ئەمەریكا لە شەڕی دژ بە عێراق، وێنەی سەركردەكانی عێراقی خستبووە سەر كارتی یاریكردن و لەبەرامبەر زانیاری پێدان لەسەر داواكراوەكانی نێو كارتی یارییەكە، هەواڵدەرەكە بە بڕێك پارە پاداشت دەكرا .

































































