مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میترا ئاسوودە پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەخۆشییەكانی مەمك لە شاری مەریوان ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هۆكاری خۆكوشتنی ئەم پزیشكە هەر وەكوو لە ڕاپۆرتی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان هاتووە بە هۆی مردنی یەكێك لە نەخۆشەكانی بووە. كە دواتر لەلایەن كەسوكاریی قوربانییەكە هێرش كراوەتە سەر بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەی بۆعەلی لە شاری مەریوان و ئازار و ئەشكەنجەی دكتۆرە میترایان داوە و دواتریش سووكایەتییان پێكردووە “سەرەتای مانگی نەورۆزی ئەمساڵ، كەسوكاری نەخۆشێك كە گیانی لەدەست دابوو، هێرشیان كردە سەر بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەی بۆعەلی لە شاری مەریوان و لە ئەنجامی هێرشەكەیاندا بۆ سەر دكتۆر میترا ئاسوودە، پزیشكی نەشتەرگەری، دوای لێدان و سووكایەتیی هەندێك كەرەستەی نەخۆشخانە پزیشكەكەیان تێكشكاند،”
لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە سەرەڕای ئەشكەنجەكردن و سووكایەتی پێكردنی، بەڵام دكتۆرە میترا ئامادە نەبووە لە دادگا سكاڵایان لەسەر تۆمار بكات، كەچی لایەنی بەرامبەر سكاڵایان كردووهو دوای ئەوەی دادگای شاری سنە لەسەر ئەو سكاڵایە بڕیاری سزادانی میترای دەركرد، ئەویش كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

































































