دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    هەولێر؛ لووتكەی جیهانیی لاوان بە بەشداریی 47 وڵات بەڕێوەدەچێت

    کوردستان فاوندەیشن جیهان لە هەولێر کۆدەکاتەوە

    لە تەواوی عێراق وانەی کوردی دەخوێندرێت

    لە تەواوی عێراق وانەی کوردی دەخوێندرێت

    ڕاکەرێك لە کاتی دووگیانیدا حەوت ماراسۆنی گەورەی جیهانی ئەنجام دەدات

  • عێراقی
    حەشدی شەعبی : هێزەكانی لیوای ٧٢ لە جورف سەخر جێگیر كران

    قاچاخچێتی نەوت ساڵانە ٢ ملیار دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت

    لەعێراق پەردە لەسەر ئۆتۆمبێلی نوێی فۆرد ئێڤەرێست لادرا

    فایەق شێخ عەلی : بنكەی سەربازیی ئیسرائیلی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقدا هەن

  • جیهانى
    پاكستان كوژرانی پێنج چەكداری تاڵیبانى لە پێشاوەر راگەیاند

    زێلێنسكی : لە كەناراوەكانی لیبیا كەشتییەكی جەنگیی ڕووسیا و هەلیكۆپتەرێكمان تێكشكاند

    کۆریای باشوور پلانی دروستکردنی ٢٥٦ مانگی دەستکردی هەیە

    لە ماوەی 24 كاتژمێردا، 150 كەس بە هۆی كحولی ساختەوە ژەهراوی بوون و پێنج كەسی دیكەش گیانیان لەدەستدا

  • وتار
    برینێك لە جەستەی كورد؛ كاتێك ناكۆكی ناوخۆیی میرنشینە كوردییەكانی كردە نێچیری داگیركەران

    لێکدانەوەیەکی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ یارییە دیجیتاڵییە نوێیەکان

    بوژانەوەی کەرتی گەشتوگوزار لە کابینە نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا

    خاک، قەوارە، سەروەری بوونی نەتەوەیەک هێڵی سوورە

    مەسروور بارزانى، بەکردار ئاوەدانى بەرپرسیارێتى مێژوویی بەرامبەر کوردستانێکى بەهێزوخۆڕاگر

    هەرێمی کوردستان لە بەردەم سیاسەتی ناوەندگەریی عێراق و ئاڵنگارییە ناوخۆییەکاندا

    ” کارتێکی فشارە، یەکێتی نیشتمانی لە ململانێکانی بەرانبەر پارتی بەکاری دەهێنێت”

  • ڕاپۆرت
    مێژووی گوندی رۆست

    مێژووی گوندی رۆست

    پرسی كورد لە كۆنفرانسی لۆزان ٢٢ـی نۆڤەمبەری ١٩٢٢

    شەپۆلی ناڕەزایی لە سلێمانی دژی هەوڵەكانی جیابوونەوە ؛ پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەركێكی نەتەوەییە

    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

    پرسی كورد لە عێراق؛ لە مافی چارەی خۆنوسینەوە بۆ فیدڕاڵیزم

  • دیمانە
    مەحموود محەمەد: زەمینە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی خۆش دەکەین

    ئیدارەی سۆران پێویستیی بە دامەزراندنی مۆزەخانەی بەپەلەیە

    عەلی جەلال: قاتی مەرەز ڕازێكی مۆدێرنە لە بەرگی گشت تەمەنەكاندا

    ئیڤان جانێ‌: دەڤەری سۆران نموونەی جوانی و پێكەوە ژیانە

  • ئابوورى
    لە سۆران نرخی مریشکی زیندوو دابەزی 

    لە سۆران نرخی مریشکی زیندوو دابەزی 

    نرخی دۆلار و زێڕ بەرز بوونەوە

    نرخی دۆلار و زێڕ بەرز بوونەوە

    مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

    مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

    مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی کراوە

  • وەرزشی
    بەیاننامەیەك لە یانەی هەولێر لەبارەی ئەو هێرشەی كرایە سەریان

    سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک تووشی پێکان بوو

    سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک تووشی پێکان بوو

    کوڕە کوردێک بووە باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا

    وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی نایابی سۆران دیاری کرا

  • تەندروستى
    دوای ١٥ ساڵ ته‌نێك لە ڕیخۆڵە کوێرەی پیاوێکی ئیتاڵیدا دۆزرایەوە

    رێنمایی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە تیشك

    رێنمایی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە تیشك

    ڕۆبۆتە بچووکەکان بەناو خوێنبەرەکاندا دەگەنە خوێن مەینەکان

    زوو چارەسەرکردنی زەردوویی منداڵان ڕێگری لە زیانی مێشک دەکات

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    دوای 20 ساڵ لە جیابوونەوە؛ دوو هاوسەری بەتەمەن جارێكی دیكە هاوسەرگیرییان كردەوە

    باوكێك كچەكەی لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەكەوە فڕێ دایە خوارەوە و كوشتی

    بۆچی ئافرەتان لە پیاوان زیاتر تووشی ئازار دەبن ؟

    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

  • هەمەڕەنگ
    بۆچی وردە وردە حەزمان لە خواردنەوه‌ى قاوەی تاڵ دەبێت

    ئەگەر تیلگرام راگیرا داتاکانت ناسڕێنەوە

    ئەگەر تیلگرام راگیرا داتاکانت ناسڕێنەوە

    لە بۆشایی ئاسمانەوە تا مۆبایلەکەت چۆن GPS جیهانی گۆڕی

    نرخی دۆلار دابەزی

    نرخی دۆلار دابەزی

  • هەفتەنامە
    هۆشداریی پزیشکێک: زۆرخواردنی پەتاتەی سوورکراوەی لەقوتوونراو مەترسییە بۆ دڵ و پەستانی خوێن

    لەم بەنزینخانانەی ئیدارەی سۆران بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

No Result
View All Result

Home کوردستانى

نێچیرڤان بارزانى: پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌، بووه‌ته‌ هێزێكى گه‌وره‌ بۆ كوردستان

3 ساڵ له‌مه‌وپێش
نێچیرڤان بارزانى: پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌، بووه‌ته‌ هێزێكى گه‌وره‌ بۆ كوردستان
9
VIEWS
Share on Twitter

ئێواره‌ى رۆژی شه‌ممه‌ 2023/8/5، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى کۆمەڵگە و کاتێدراڵى نوێی پاتریەرکیی كه‌نیسه‌ى ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری له‌ هه‌ولێر كرد كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری لە عێراق و جیهان، به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێزان وه‌زیران و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و دیپلۆماتكاران و پیاوانى ئایینیى مه‌سیحى و ئیسلامى و په‌یڕه‌وانى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وتارێکی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

بەڕێز قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم

پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری لە عێراق و جیهان

كه‌سایه‌تى و پیاوانى ئایینی و ئامادەبووانی بەڕێز..

ئێوارەتان باش…

بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ کردنەوەی کۆمەڵگە و کاتێدراڵى نوێی پاتریەرکی لە شاری هەولێر. زۆر خۆشحاڵم لەگەڵ ئێوه‌ى به‌ڕێز له‌م ڕێوڕەسمەدا بەشدارم. پیرۆزبایی لە هەموو پەیڕەوانی كه‌نیسه‌ى ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری دەکەم لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان و لە هەموو مه‌سیحییان بەگشتی بە بۆنەی کردنەوەی ئەم کۆمەڵگەیە.

لێرەدا و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ یادى خوالێخۆشبوو قه‌داسه‌تى پاتریارك مار ده‌نخاى چواره‌م، سه‌رۆكى پێشووترى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ بڕیارى دا كورسیى كه‌نیسه‌كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مه‌رگ مه‌وداى نه‌دا و به‌رله‌وه‌ كۆچى دوایى كرد. یادى به‌ خێر و هیوادارین كردنه‌وه‌ى ئه‌م كاتێدراڵه‌ گیانى شاد بكات.

ئه‌و بڕیاره‌ بڕیارێکی زۆر ئازایانە بوو. پشتگیرییەکی گەورە بوو لە کوردستان، هەروەها متمانە و باوەڕی بۆ مه‌سیحییه‌كان دروست کرد کە لێره‌ له‌ وڵاتى خۆیان بمێننه‌وه و بڕوایان پێى هه‌بێت و کۆچ نەکەن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ساڵی ٢٠١٤ کە داعش بەشێکی لە خاکی کوردستان و عێراق بەگشتی و بەشێکی سووریای داگیر کردبوو، ژمارەیەکی زۆر لە مه‌سیحییان و خەڵکی دیکە، ڕوویان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

هەر بۆیە ئەمڕۆ خەڵکی هەولێر و کوردستان له‌گه‌ڵ قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم، زۆر دڵخۆشن بە کردنەوەی كاتێدراڵ و ئەم کۆمەڵگە ئایینییە لە هەرێمی کوردستان.

دڵنیام ئه‌م کۆمەڵگه‌یە جوانە دەبێتە ناوەندێکی دیکەی بەهێزکردنی باوەڕ و هەستی پێکەوەژیان لە هه‌رێمى کوردستان و له‌ عێراق، دەبێتە هاندەرێکی دیکە بۆ مانەوە و بەجێنەهێشتنی وڵات. کوردستان بە فرەنەتەوە، فرەئایین و فرەپێکهاتەکەییەوە جوانە. مه‌سیحییه‌كان بەشێکی سەرەکین لە جوانیی پێکەوەژیانى کوردستان.

لە کوردستان پێکەوەژیانی ئاشتیانە بووەتە کولتوورێکی بەهێز کە هیچ ڕژێم و هێزێک بە هەموو پیلانەکانیانەوە نەیتوانیوە تێکی بدەن. پێکەوەژیان بنەمایەکی قووڵی باوەڕی هەموو کوردستانییانه‌، ئینجا سەر بە هەر نەتەوه‌یه‌ك و سه‌ر به‌ هه‌ر ئایینێک بن. ئەم پێکەوەژیانەی ئێمە لە کوردستان ئەوەندە قووڵ و بەهێزە، بووەتە مایەی هێزێکی گەورە بۆ هەموومان و بووەتە جێگەی ڕێزی جیهان.

هەموومان لە کوردستان لە بیرمانە کاتێک بەڕێز باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە وتارە مێژووییەکەیدا شەوی ٧ی ئابی ٢٠١٤ بڕیاری ئەمه‌ریکاى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش دا، گوتی: “هەولێر هێڵی سوورە بۆ ئێمە”. یەکێک لەو هۆکارانەی کە باسی کرد بۆ پێویستیی پاراستنی هەولێر و هەرێمی کوردستان ئەوە بوو گوتی: لەو ناوچەیەدا پێکەوەژیانێکی زۆر سەرکەوتووانە و بەهێز دروست کراوە.

مایەی شانازییە بۆ هەموومان لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ـه‌وه‌ کە پەرلەمانی کوردستان دانرا، پێویستیی هەبوونی نوێنەرانی مه‌سیحى و تورکمان لە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، یەکێک بوو لە بڕیارە سەرەکییەکان. ئەوکات و تا ئێستاش لەگەڵ بایەخدان بە زمانی کوردی، بایەخ بە زمانی سریانی و تورکمانی درا، منداڵانی مه‌سیحى و تورکمان بە زمانی خۆیان دەستیان بە خوێندن کرد له‌م هه‌رێمه‌.

ئەو ئازادییەی لە هەرێمی کوردستان بەدیهات، بووە مایەی بووژانەوە بۆ هەموو نەتەوە و ئایین و پێکهاتەکان لە کوردستان. ئەو پێکەوەژیانە، کوردستانی بۆ ئێمە خۆش کرد و بۆ جیهانیش جوان کردووە. ئێمە دەست لە بەهێزکردنی پێکەوەژیان هەڵناگرین و زیاتر پەرەی پێدەدەین.

ئامادەبووانی بەڕێز …

ئەم ناوچەیەی ئێمە کە لە مێژووی کۆندا ناوی میزۆپۆتامیا بووە، ناوەندێکی گەورەی گەشەکردنی ژیان و مرۆڤایەتی و شارستانی بووە. ناوچەیەکی تێکەڵ و هەمەڕەنگی نەتەوەکان بووە. میزۆپۆتامیا بە ڕاستی باخچەی ڕەنگینی نەتەوەکان بوو. بەڵام بەداخەوە لە ئەنجامی هێرشە دەرەکییەکاندا جینۆسایدی زۆر گەورە لەو ناوچەیەدا ڕووی دا. لەگەڵ ئەوەش لە کوردستان، فرەنەتەوەیی و فرەئایینی هەر مایەوە و لەناو نەچوو، چونکە نەتەوە و ئایینەکان بوونە قەڵغانی پاراستنی یەکتر.

مێژووی پێکەوەژیان لە کوردستان کۆنە و لەلایەن هەندێک سەرکردەی مێژووییشه‌وه‌ لە زۆر قۆناغدا نوێکراوه‌ته‌وه‌ و بەهێزکراوه‌. هەروەک سەرۆک مەسعوود بارزانیش نووسیویەتی و فه‌رموویه‌تى، ئەم پێکەوەژیانە سەرەتای سەدەی ڕابردوو لەنێوان سەیدا عەبدولسەلامی بارزان، مار بنیامین شەمعوون و ئەندریانیک پاشادا بەهێز کراوە.

ئەو ڕێککەوتن و هاوخەباتییەی سەیدا عەبدولسەلام بارزانی و مار بنیامین شەمعوون دروستیان کرد، بە خۆشحاڵییەوە لە شۆڕشەکانی بارزان و شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا ڕەنگی دایەوە و تائێستاش بەردەوامە، بە پشتیوانیی خوای گەورە، هەر بەهێزتریش دەبێت لە کوردستان.

بەڕێزان..

ئەو هاوکاری و یەکترپاراستنە جارێکی دیکە بە فراوانی نوێ کرایەوە لە کاتی جەنگی تاییفیدا لە عێراق دوای ساڵی ٢٠٠٣ و دوای هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕێکخراوی قاعیدە و دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش. هەرێمی کوردستان بە شانازییەوە بووە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی مه‌سیحییان و پێكهاته‌كانى عێراق، ئەوەش ئەرکی ئێمە بووە و جێگەی شانازیی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە ئەوکات و ئێستاش.

بەداخەوە دوای دەستپێکردنی شەڕی تاییفی و هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە ماوەی نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٨، بەگشتی ١١١ کەنیسە تەقێندرانەوە، یان هێرشیان کرایە سەر. ١,٣١٥ هاووڵاتیی مه‌سیحیى مەدەنی شەهید کران، بە سەدان مه‌سیحى ڕفێندران، چەندین مەتران و شەماشە تیرۆر کران. چەندان منداڵی مه‌سیحى لە ڕێگەی قوتابخانەدا شەهید و بریندار کران. دەیان موڵک و ماڵ و خانووی مه‌سیحییه‌كان دەستی بەسەردا گیرا.

بە خۆشحاڵییەوە بەهۆی پارێزراویی پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و هەوڵی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو کاتیش یەک کەنیسە و یەک مه‌سیحى لە هەرێمی کوردستان زیانی پێنەگەیشت. دەیان پێشمەرگە گیانی خۆیان کردە قوربانی لەپێناو پاراستن و ڕزگارکردنی گوند و شارۆچکە مه‌سیحییه‌كانى دەشتی نەینەوادا.

لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدەدا، دەیان هەزار مه‌سیحى ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون. مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ بەهۆی هێرشی تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ بۆ سەر پارێزگای نەینەوا، لە شەو و ڕۆژێک دا ١٥٠ هەزار مه‌سیحى ڕوویانکردە هەرێمی کوردستان، تائێستاش ٤٠٪ی ئەو ئاوارانە نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانیان لە پارێزگای نەینەوا و لە هەرێمی کوردستان دەژین.

ئێستا قەزای عەنکاوە یەکێکە لە گەورەترین شارە مەسیحییەکانی ڕۆژ‌هەڵاتی نێوەڕاست، کە ٨٦ هەزار مه‌سیحى تێیدا نیشتەجێن. هەموو کاتێک عەنکاوە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵدا کراوە و لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە بە چاوى ڕێزەوە تەماشای کراوە.

بەڕێزان ..

پێویستە لێرەدا زۆر سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و وه‌زیرى ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەین کە هەمیشە مامۆستایانی ئایینی هان داوە بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیان. هەروەها زۆر سوپاسی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان دەکەم کە ڕێگر بوون لە بڵاوکردنەوەی وتاری دژایەتی و تێکدانی پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان.

لە هەمان کاتدا سوپاسی مەتران و پیاوانی ئایینی مەسیحی دەکەین لە هەرێمی کوردستان کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەیان نەداوە بە هیچ دەنگ و کردەوەیەکی ئیستیفزازی، یان هەڵسوکەوتێک کە دڵی موسڵمانان یان ئایینەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان ئازار بدات و دژی هەموو گوفتار و کردارێکی بەو شێوەیە بوونە لە هەموو جیهان.

بەڕێزان ..

پێشکەوتن و سەرکەوتن بە یەکڕەنگی دروست نابێت. فرەڕەنگی و هەمەڕەنگی،  بووەتە مایەی پێشکەوتنی جیهان و مرۆڤایەتی. شەڕی نەتەوەیی و ئایینی و تاییفی، زۆر وڵاتی وێران کردووە و دوایخستوون. بەڵام ئەو گەلانەی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوەیی و ئایینیان هەیە، وڵاتەکانی خۆیان و جیهانیان پڕ کردووە لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و له‌ شارستانی. ڕێگەی پێشکەوتنی وڵاتان و خۆشگوزەرانیی گەلان، زۆر بە ڕوونی دیارە کە ئەویش  ئاشتی و یه‌كترقبووڵكردن و پێکەوەژیانە. ئێمە ڕێگەی ڕاست و ڕێگەی خوامان هەڵبژاردووە کە باوەڕمان بە پێکەوەژیانە.

خوای گەورە دەیتوانی هەموو مرۆڤەکان بە یەک نەتەوە و یەک زمان دروست بکات، بەڵام فرەیی کردە میکانیزمی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی، ئەویش بە هاندانی مرۆڤەکان بۆ یەکترناسین و هاوکاری و پێکەوەژیان.

ئێستا کە ئەمڕۆ لە هەمان ئەو شوێنە و له‌وبه‌رى شه‌قامه‌كه‌، به‌رامبه‌ر ئەم كه‌نیسه‌یه‌ جوانە مزگەوتێکی جوانیش دەبینین، ئاسۆیەکی ڕوون دەبینم بۆ بەهێزبوونی زیاتری پێکەوەژیان لە کوردستان. هیوادارم هەموو تاكێك، هه‌موو دایکوباوکێک لە ماڵ، هەموو مامۆستایەک لە قوتابخانە، هەموو کەسایەتییەکی ئایینی لە پەرستگە، ڕۆژانە وانەی جوانی پێکەوەژیان بڵێنەوە، ئەوە ویستی خوایە و ڕێگەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە. دەبێ ئەو ڕێگەیە بەرنەدەین و زۆر بەهێزتری بکەین.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی کردنەوەی ئەو کاتێدراڵه‌ و کۆمەڵگەیەتان لێ دەکەم و هەر بژین بە ئاشتی و خۆشی.

زۆر سوپاس..

Previous Post

نرخی دۆلار زیاتر رووی لە دابەزین کرد

Next Post

سبەی شاندی باڵای پارتی دەچێتە بەغدا

Next Post
سبەی شاندی باڵای پارتی دەچێتە بەغدا

سبەی شاندی باڵای پارتی دەچێتە بەغدا

Stay Connected test

  • 24k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

تەممووز 8, 2026
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

تشرینی یەکەم 13, 2026
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
پاكستان كوژرانی پێنج چەكداری تاڵیبانى لە پێشاوەر راگەیاند

پاكستان كوژرانی پێنج چەكداری تاڵیبانى لە پێشاوەر راگەیاند

تشرینی دووەم 24, 2026
هەولێر؛ لووتكەی جیهانیی لاوان بە بەشداریی 47 وڵات بەڕێوەدەچێت

هەولێر؛ لووتكەی جیهانیی لاوان بە بەشداریی 47 وڵات بەڕێوەدەچێت

تشرینی دووەم 24, 2026
لە سۆران نرخی مریشکی زیندوو دابەزی 

لە سۆران نرخی مریشکی زیندوو دابەزی 

تشرینی دووەم 24, 2026
نرخی دۆلار و زێڕ بەرز بوونەوە

نرخی دۆلار و زێڕ بەرز بوونەوە

تشرینی دووەم 24, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک