مەنسوور سبحی- زاری کرمانجی:
پێشنیازکراوە دەڤەری باڵەکیان بکرێت بە ناحیە، بۆ ئهمهش بير لهوه كراوهتهوه كه ناحيهى ديانا بگوازرێتهوه ئهو دهڤهره و ناوکەشی بگۆڕێت.
لەم بارەیەوە فەرزەنگ ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: “قسە لەسەر ئەوە کراوە کە ناحیەی دیانا بگوازرێتەوە دەڤەری باڵەکیان و ناوکەشی بگۆڕێت. بەڵام تا وەکوو ئێستا تەنیا پێشنیارە و هیج بڕیارێکی لەسەر نەدراوە.”
گوتیشی: “زۆربەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆکن لەسەر گواستنەوەی ناحیەی دیانا بۆ دەڤەری باڵەکیان”،
سەبارەت بە ناوە پێشنیازکراوەکەش، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا گووتی :”پێشنیازی ناوی (ناحیەی گۆڕەز) کراوە و ناوی هیچ گوندێک دانانرێت.”

































































