مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
عەقید حەسەن عالی، فەرماندەی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی دەڤەری بارزان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: لە 15ـی ئادار تا 15 ـی حوزەیران ڕاوە ماسی قـەدەغـە دەكرێت.
فەرماندەی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی دەڤەری بارزان، گوتیشی: ساڵانە بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و زۆربوونیان، لە وەرزی گەرادانان ڕاوكردنی ماسی قەدەغە دەكرێت.
عەقید حەسەن عالی، دەشڵێ: رۆژانە دەرچوونمان هەیە بۆ ئەو شوێنانەی كە ماسی لێ راو دەكرێت، هەر كەسێك سەرپێچی بكات بەپێی یاسا سزادەدرێت و كەلوپەلەكانی ڕاویشی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
































































