زاری كرمانجی- مێرگەسۆر:
بەپێی ئەو راگەیاندراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیيەكانی سۆران، بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ لەسەر جێبەجێ كردنی دوو سایدی گۆڕەتوو لە قایمقامیەتی مێرگەسۆر كۆبوونەوەیەكی گرنگ كراوە.
هەر بەپێی ئەو راگەیاندراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆران، بڵاوی كردۆتەوە، خهسرۆ ئیسماعیل، بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆران، بەمەبەستی جێبەجێ كردنی پڕۆژەی دووسایدی گۆڕەتوو بە گوژمەی ٧٤٥٣٠٠٠٠٠٠ حەوت ملیار و چوارسەد و پەنجاو سێ ملیۆن دینار لەسەر بوودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆرمان كرد.
لە راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆران هاتووە، خسرۆ ئیسماعیل، بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆران، لەگەڵ غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر و بە ئامادەبوونی تیمی ئەندازیارانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیمان و سەرۆكی شارەوانی گۆڕەتوو دوای گفتۆگۆ كردن دەربارەی پڕۆژەكە بڕیارماندا كاروبارە كارگێڕییەكان و هونەرییەكان بەزووترین كات تەواو بكەین و دەست بەجێبەجێكردنی كردنی پڕۆژەكە بكەین، دواتر سەردانی شوێنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەمان كرد كە پرۆژەیەكی گرنگ و پێویستە لەو سنوورە بەتەواوكردنی پڕۆژەكەش سیمایەكی جوان و شارستانی دەبەخشێت بە سنوورەكە”.

































































