زاری كرمانجی-سۆران:
باپیر ڕواندزی بەڕێوەبەری رۆشنبیری هونەری سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئەمڕۆ سێشەممە لەژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری وهونەری سۆران، بەهەماهەنگی سەنتەری رۆشنبیری ئاشووری دیانا پێشانگەیەکی هونەری تایبەت بە ناونیشانی (گرافیکی زمانی ئاشووری)مان بۆ هونەرمەند (ڤاسێلی شمۆنۆف) كردەوە.
راشیگەیاند: ” لە پیشانگاكەدا چەندین تابلۆی گرافیكی زمانی ئاشووری نمایشكرابوون و بووە جێگەی سەرەنج و دەستخۆشی ئامادەبووان.


































































