زاری كرمانجی-سۆران
تیمیكی “ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ چاودێری ئه‌تۆمی و تیشكی و بایۆولوجی و كیمیایی” سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سەردانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران ده‌كه‌ن.
هه‌ژار ماهر عبدالرجمن به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه ژینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” وەك بەڕێوەبەر و لێپرسراوی هۆبه‌ی پرۆژه‌كان و تیشك و تاقیگه له پێشوازیمان كرد، لە شاندێكی ته‌كنیكی “ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ چاودێری ئه‌تۆمی و تیشكی و بایۆولوجی و كیمیایی” سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق”.
گوتیشی: ” مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان دوو هوكاری له خۆ گرتبوو…
یه‌كه‌م : پێداچوونه‌وه و رێكخستنی سیستمی ئاگاداركردنه‌وه بۆ پێوانی پاشخانی تیشكی كه بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان دەستەی ژینگەی هەرێم و عێراق، سیستمی ئاگاداركردنه‌وه بۆ پێوانی پاشخانی تیشكی لە فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران بۆ ماوه‌ی سالێكه جیگر كراوه و مانگانه راپۆرته‌كان له به‌غداوه بۆ ده‌سته‌ی ژینگه له‌وێشه ئاراسته‌ی فه‌رمانگه ده‌كرێت.
ئه‌م سیسته‌مه كارا كراوە و پەیوەستیش كراوە بە سیستمێكی فراوانی نێودەوڵەتییەوە، بۆ چاودێریكردنی ماددە تیشكاوەرەكان و، ڕۆژانەش داتا و خوێندنەوەكانی سیستمەكە لەگەڵ عێراق و خاڵە نێودەوڵەتییەكانی دیكە بەشداری پێ دەكەن.
دووه‌م : چه‌ند نمونه‌ی له ئاو و هه‌وا و خاكی قه‌زای ناوه‌ندی سۆران وه‌رگیرا بۆ دلنیابوون له ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران و دواتر له به‌غداوه به راپۆرتێك فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
































































