زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران بڵاوی كردەوە: “رۆژی چوارشەممە، ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پ. د. ئەمیر چالی، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، پ. د. دیار عەبدولکەریم سەعید، سەرۆکی زانکۆی زاخۆ، پ. د. مەنهەل ئیلهام عەبدال، سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان، پ. د. ئاری عادل عەبدولقادر، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک و پ. د. عەبدولرەحیم ئالکیش، سەرۆکی زانکۆی شرنەخ، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژیری دەستکرد لە ئەندازیاری و زانستە کردارییەکان، بە هاوبەشی لەنێوان زانکۆی سۆران، زاخۆ، شرنەخ، ئاکرێ و زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، دەستی بە کارەکانی کرد.
کۆنفڕانسەکە بە خولەکێک وەستان لەگەڵ سرودی نیشتمانی عیراقی و کوردستانی دەستی پێکرد، دواتر وتارێک لەلایەن پ. د. دیار عەبدولکەریم، سەرۆکی زانکۆی زاخۆ، پێشکەشکرا، لە وتارەکەیدا ڕۆشنایی خستەسەر گرنگی ئەنجامدانی ئەو کۆنفڕانسە لەلایەن پێنج زانکۆی ناوبراو، سوپاسی ڕێکخەرانی کۆنفڕانسەکەی کرد.
پاشان، وتارێک لەلایەن پ. د. ئەمیر چالی، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی، پێشکەشکرا، تیایدا ڕۆشنایی خستەسەر گرنگی ژیری دەستکرد AI لە زانستە کردارییەکان و لە کۆمەڵگەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.
دواتر، چەند سیمینارێک لەلایەن شارەزایانی بواری ژیری دەستکرد پێشکەشکران، کە تیشیکان خستەسەر گرنگی بەکارهێنان و وەبەرهێنان لە بواری ژیری دەستکرد لە ئەندازیاری و زانستە کردارییەکان “پەروەردە و تەندروستی”، هەروەها دوو پانێڵ بەڕێوەچووەن، لەلایەن چەند توێژەرێک، لەژێر ناونیشانەکانی: ژیری دەستکرد لە زانستە کردارییەکان، ژیری دەستکرد لە زانستی ئەندزیاری.
لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانس، بڕوانامەی سوپاس و پێزانین، بەخشرایە ڕێکخەرانی کۆنفڕانس و پانێڵست و بەڕێوبەری پانێڵەکان.
































































