زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “ئەگەرچی هەفتەی ڕابردوو نرخی مریشكی زیندوو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووە.
عەونی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، سنووری قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی : ” ئەمڕۆ یەكشەممە 7-6- 2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە 3 هەزار و 100 دینارە”.
ئەو مریشك فرۆشە ئاشكراشی كرد : “بەراورد بۆ دوو سێ ڕۆژی ڕابردوو هەر كیلۆیەك مریشك 200 دینار دابەزیووە، پێشبینی دەكەین نرخەكەی زیاتر داببەزێت.

































































