زاری كرمانجی-چۆمان
د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە رۆژانی پشووی جەژندا بە گشتی 745 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەو بنكە تەندروستییەكانی سنوورەكەمانیان كردووە، لەوانە 37 حاڵەتی رووداوەكانی هاتووچۆ و كەوتنە خوارەوە هەبوونە و بریندار بوونی 8 كەس بە رووداوی هاتووچۆ، 27 برینداری كەوتنە خوارەوە، 5 رووداوی پێوەدانی مار و دووپشك، هەروەها 162 حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوەش هەبوونە”.
بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، ئاشكراشی كرد” شەڕ و پێكدادانی كۆمەڵایەتی، ئامێری سارد وەك چەقۆ و ئامێرەكانی دیكەش 2 بریندرا بوون هەبوونە، هەروەها 206 خەوێندراو و 9 حاڵەتی فریاگوزاری تۆماركراون و هیچ رووداوێكی مردنیش نەبووە.