مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە ڕاپۆرتێكی ئاشكرای دەكات كە هەر یەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمانی ئێران داوایان كردووە كە پێویستە تاران دانوستاندن لەسەر كۆتاییهێنان بە شەڕ بكات و ئابووریی وڵات بپارێزێت لە كاتێكدا كە كارتی فشاری بەدەستەوە ماوە.
لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ناوبراو هاتووە “مەسعوود پزیشكیانی سەرۆكی ئێران و محەممەد قاڵیبافی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران گوتوویانە ؛پێویستە وڵات جەخت لە سەر كۆتاییهێنان بە جەنگ و ڕزگاركردنی ئابووری پەككەوتووی وڵات بكاتەوە؛.”
بەگوێرەی ڕۆژنامەكە گوتەی ئەم دوو بەرپرسە باڵایە، بەرپەرچدانەوەیەكی ئاشكرایە بۆ هەڵوێستە توندەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كە زیاتر هەڵوێستێكی ڕووبەڕووبوونەوەییان هەبووە لە شەش مانگی جەنگەكەدا.
لەگەڵ ئەوەشە گوتەكانی سەرۆكی ئێران و سەرۆكی پەرلەمان لە كاتێكدایە كە ڕێگە چارەی دیپلۆماسی بە بنبەست گەیشتووە و ئیدارەی ترەمپیش فشارە ئابوورییەكانی زیاد كردووە لە ڕێگەی ئابڵۆقەی ئابووری و گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەكانی ئێران.

































































