ڕائیب زراری- زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە سبەی چوارشەممە، 1ی تەممووزی 2026، لە سەرجەم بانکە حکومییەکان پشووی فەرمی بانکی دەبێت و دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتیاندا دادەخرێت.
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای پشووەکە، سوودمەندبووانی پڕۆژەی “هەژماری من” لەم بڕیارە بەدەر دەبن و دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکانیان سەردانی بانکەکان بکەن.
هاوكات فەرمانبەرانی بانکەکان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی کارە کارگێڕییەکان و ڕێکخستنی هاوسەنگی دارایی نیوەی یەکەمی ساڵی 2026.

































































