بەرپرسێكی بالای سەربازی هاوپەیمانان وێرای هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبن لە پشیوانیكردن و پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگە.
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە ، ئەمڕۆ 29ی حوزەیرانی 2026 ، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ جۆن ستۆن، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا کرد.
ئاماژەی بەوە دراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا، وەزیری پێشمەرگە و راوێژکاری باڵا بە گرنگییەوە لەسەر چەند پرسێکی پڕبایەخی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکاری بەریتانیا گفتوگۆیان کرد.
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: جەخت دەکەینەوە لە بەرەوپێشچوونی زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەرزکردنەوەی توانستی سەربازی و سەرخستنی پرۆسەی ڕیفۆرمی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامانجی بنیاتنانی سووپایەکی نیشتمانی کوردستانی.”
بەپێی راگەیاندراوەكە کۆڵۆنێڵ جۆن، پاڵپشتیی و پشتیوانیی خۆی و ووڵاتەکەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە و ڕاوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا رایگەیاند: “بەردەوام دەبین لە پشتیوانی پێشمەرگە و بەردەوام دەبین لە لە هەماهەنگی و بەردەوام بوونی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە.”

































































