زاری کرمانجی
خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاشكرای دەكات، بەبڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا، خوێندنی بەخۆڕایی بۆ کورتەباڵا و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان دابینکرا.
(د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان دوپاتیکردەوە ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەتەکان و کورتەباڵاکان درێغی ناکەین و بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنیان.
لەدیدارەکەدا سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی (د. ئارام محمد قادر) کرد لەبەرامبەر خەمخۆری و پاڵپشتی بەردەوامی بۆ کورتەباڵاکان و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان.
































































