ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
وشەیەک هەیە بە زمانی ئەڵمانی – kohleausstieg، بە واتای “قۆناغ بە قۆناغ کۆتاییهێنان بە خەڵوز” دێت
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : bbc ئەڵمانیا گەورەترین بەکارهێنەری خەڵوزە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئەوروپا، لەدوای چین و هیندستان و ئەمریکاش چوارەم گەورەترین وڵاتی جیهانە. ئەڵمانیا بەڵێنی داوە تا ساڵی ٢٠٣٨ بە تەواوی بەکارهێنانی ڕابگرێت.
لیگنایت خەڵوزی نەرمە کوالیتی نزمە و زۆرترین پیسکەرە، تەنانەت ئەڵمانیا قۆناغ بە قۆناغ کۆتاییهێنانەکەی هێناوەتە پێشەوە بۆ ساڵی ٢٠٣٠.
لە ئێستادا نزیکەی ٢٠%ی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەڵمانیا لە خەڵوزەوە دێت، بەڵام ئەڵمانیا کۆتایی بەم کارە دێنێت چونکە گرنگی بە گەشەکردنی وزەی با و خۆر دەدات. ئەڵمانیا لە ئێستاوە زیاتر لە نیوەی کارەبای خۆی لە وزەی نوێبووەوە وەردەگرێت، کە ساڵی ڕابردوو ٥٩% بووە.
وەک پاشەکەوتێک بۆ وزەی با و خۆر، بەتایبەتی بۆ مانگەکانی زستان، دەیەوێت وێستگەی کارەبای غازی سروشتی شوێنی خەڵوز بگرێت.لە ئێستادا غاز 13%ی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەڵمانیا پێکدەهێنێت.
بەڵام بازدانی ئەم دواییەی نرخی غازی جیهانی دوای ململانێی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هانی ژمارەیەک وڵاتی داوە کە خەڵوز وەک سەرچاوەیەکی وزە سەیر بکەنەوە.

































































