ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران بڵاوی كردەوە: ” لێژنەکانی پشکنین و چاودێری بازرگانی سۆران، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، ئەمڕۆ بەدواداچوونێکیان لە بەهاراتفرۆشەکان ئەنجامدا و چەند دەرمانێکیان کۆنتڕۆڵ کرد.
لە ماوەی پشکنینەکاندا دەرکەوت هەندێک شوێنی گیای دەرمانی و هەندێک جۆر دەرمانی تایبەت بە قەڵەوی و لاوازی و بەرهەمی هاوشێوەیان دەفرۆشن، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی یاسایی و زانیاریی پێویست بۆ فرۆشتنی ئەو بەرهەمانەیان هەبێت. بۆیە بڕێک لەو دەرمان و بەرهەمانە دەستیان بەسەردا گیرا و ڕێکاری یاساییی پێویست بەرامبەر سەرپێچکاران گیرابەر.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران جەخت دەکاتەوە، کە هەر کەس یان هەر شوێنێک بەبێ مۆڵەتی فەرمی و بەپێچەوانەی یاسا دەرمان یان گیای دەرمانی بفرۆشێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی دەبێتەوە. هەروەها داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکرێت کاتێک هەر جۆرە سەرپێچییەک لە بازاڕەکاندا دەبینن، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پەیوەندی بە لێژنە پەیوەندیدارەکان بکەن و زانیاریی پێویست بخەنە بەردەست

































































