راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: “بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە سنووری گوندەکانی کەندێناوێ و زنجیرە چیاکانی قەرەچوخ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
بەمەست لە ئۆپەڕاسیۆنەكە گەڕان و پشکنین بوو، بۆ ئەو ناوچانەی گومانی لێدەکرا مۆڵگە و حەشارگەی چەکدارانی داعش و چکدارە نەناسراوەکانی لێبێت.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیوای ١٨ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و فیرقەی ١٤ی سوپای عێراق بەشداربوون، تیایدا سنووری ناوچەی کەندێناوە و زنجیرە چیاکانی قەرەچوغ کێوماڵ کران.































































