زاری كرمانجی
دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: “لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پاڵپشتیکردن و بەتواناکردنی ئافرەتان، لە ڕێککەوتی 17-6-2026 خولێکی تایبەت بە فێربوونی بنەماکانی دروومان و دیزاین لە سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی تیرێژ کرایەوە.
ئەم خولە بۆ ماوەی 9 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا 12 ئافرەتی بەشداربوو ئاشنای کارامەییەکانی دیزاین و دروومان دەکرێن، بە ئامانجی ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن ببنە خاوەنکاری سەربەخۆی خۆیان.
کردنەوەی ئەم خولانە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی سەرەکی و بەردەوامی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە لە پەرەپێدانی توانا مرۆییهكان، کە هەمیشە کار دەکات بۆ دابینکردنی دەرفەتی یەکسان و پێگەیاندنی هێزی کار لە نێو کەمپەکاندا، تا لە ڕێگەی پێدانی پیشە و کارامەییەوە، ئافرەتان بەرەو قۆناغی خۆبژێوی و سەربەخۆیی دارایی هەنگاو بنێن.
































































