نووسین و ئامادەکردنی: کرێکار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
بۆ ئەوەی پرۆسەی ئەنجامدانی کەڵەشاخ سەلامەت و بەسوود و تەندروست بێت پێویستە، سیستەمی ناوخۆیی، فیزیۆلۆژی و بایۆلۆژیی جەستە، لە دۆخێکی جێگیردا بێت. ڕشانەوە (Vomiting)
جەستە دەخاتە دۆخێکی نائاسایی و ناهاوسەنگەوە، کە لە ڕووی زانستییەوە ڕێگە نادات دەستبەجێ کەڵەشاخ بکرێت، ئەوەش لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوەیە :
١_ وشکبوونەوە و کەمبوونی قەبارەی شلەمەنی (Dehydration)
لەکاتی ڕشانەوەدا، گەدە بە توندی گرژ دەبێت و بڕێکی یەکجار زۆر لە ئاو، شلەمەنییە پێویستەکان و ترشەڵۆکی ناو خۆی بەرەو دەرەوەی جەستە ڕادەماڵێت. ئەم بەتاڵبوونە خێرایەی شلەمەنییەکانی گەدە و جەستە، ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی قەبارەی گشتیی خوێن لەناو بۆرییەکاندا، کە سەرەنجام خوێنەکە خەست و گران دەبێتەوە. ئەگەر لەم بارودۆخەدا کەڵەشاخ بکرێت، بەهۆی توندی خەستیی خوێنەکەوە، نە هێزی کێشکردنی کوپەکان و نە دەرچوونی خوێنەکە لە شوێنی ڕوشاندنەکان ئاسایی و ڕێک دەبێت؛ ئەمەش نەک هەر سوودی نابێت، بەڵکو جەستە بەرەو قۆناغێکی مەترسیدارتری وشکبوونەوە و بێهێزی دەبات.
٢_دابەزینی کتوپڕی پەستانی خوێن، پرۆسەی ڕشانەوە خۆی لە خۆیدا ماندوێتییەکی زۆر بە ماسولکەکان و کۆئەندامی دەمار دەگەیەنێت و چالاکی دەماری ڤاگۆس (Vagus\ Nerve) زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و خاوبوونەوەی لێدانی دڵ. بەهۆی ئەوەی کێشانی کوپەکانی کەڵەشاخیش خوێن بەرەو سەر پێست ڕادەکێشێت، ئەنجامدانی ڕاستەوخۆی کەڵەشاخ دەبێتە هۆی دابەزینی کتوپڕ و توندی پەستانی خوێن و مەترسی بوورانەوەی لێدەکەوێتەوە.
٣_ ناهاوسەنگیی کیمیایی و کەمبوونی خوێیە کانزاییەکانی جەستە (Electrolyte\ Imbalance)، لەکاتی ڕشانەوەدا، جەستە بڕێکی زۆر لە خوێیە کانزاییە فەرماندەرەکانی وەک (سۆدیۆم، پۆتاسیۆم و کلۆر) لەدەست دەدات کە بەرپرسن لە ڕێکخستنی ترشێتی (pH) و گواستنەوەی لەرەلەرە دەمارییەکان. کەمبوونەوەی کتوپڕی ئەم کانزایانە، سیستەمی دەماری و کارەبای دڵ دەخاتە دۆخی شۆک و ناهاوسەنگییەوە؛ بۆیە ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەم کاتەدا، فشارێکی دەماریی توندتر (Neurogenic\ Stress) بەسەر جەستەدا دەسەپێنێت و وزەی سیستەمی بەرگری پەکدەخات کە دەبوو بۆ سارێژکردنەوە و چاکبوونەوەی برینی پێستەکە بەکاربهێنرێت.
تێبینی: ڕێنمایی پزیشکی بۆ (حاڵەتی ڕشانەوە پێش ئەنجامدانی کەڵەشاخ)، ئەگەر چارەخواز پێش دەستپێکردنی پرۆسەی کەڵەشاخ تووشی ڕشانەوە بوو، بۆ پاراستنی تەندروستی و مسۆگەرکردنی سەلامەتییەکەی، پێویستە ئەم سێ هەنگاوە بە وردی پەیڕەو بکرێت:
١. دواخستنی کات (چاوەڕوانیکردن) واتا بە لانی کەم (٢ بۆ ٤ کاتژمێر) پرۆسەی ئەنجامدانی کەڵەشاخەکە دوابخرێت تا جەستە لە دۆخی شۆک و ناهاوسەنگیی کتوپڕ دەرچێت.
٢_ پشوودان و قەرەبووی کردنەوەی شلەمەنی جەستە، چارەخواز دەبێت پشووی تەواو بدات. بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگیی ناوخۆیی جەستە (Homeostasis)، پێویستە تەنها ئەم شلەمەنییە بەسوودانە بە بڕی کەم و لەسەرخۆ (قوم-قوم) وەربگرێت و بخوات،
شلەمەنییە بەسوود و ڕێگەپێدراوەکان بریتیین لە ئاوی ئاسایی (شلەتێن)، باشترین بژاردەیە بۆ تێرکردنەوەی شانەکان (نابێت سارد بێت)، وەگیراوەی پزیشکیی بۆ قەرەبووکردنەوەی خێرای خوێ و کانزا سەرەکییە لەدەستچووەکان وەکو ئاوی هەناری شیرین (ڕوون کراوە) یان دۆشاوی توو یەک دوو کەوچکی خواردن بخوات، یان هەنگوینی خۆماڵی یەک کەوچکی خواردن بکاتە کوپێکی ئاوی شلەتێن و بیخوات هێز بە جەستە دەبەخشێت و کانزا سروشتییەکان جێگۆڕکێ دەکاتەوە، خواردنی ئاوی ڕازیانە بەکوڵاوی یان ئاوی نەعنا، بە شێوازی شلەتێن، بۆ هێورکردنەوەی ناوپۆشی گەدە، کەمکردنەوەی گرژیی ماسولکەکان و ڕێگریکردن لە هێڵنجدان، ئەگەر ڕشانەوەکە توند بوو، چەند دڵۆپێکی کەم لە ئاوی زەنجەفیلی فرێشی شلەتێنیش زۆر کاریگەرە بکرێتە ناوی.
٢_ نابێت ئەو خواردن و شلەمەنییە قەدەغەکراوەکانە بخوات چارەخواز لەدوای ڕشانەوە:
شیرەمەنییەکانی وەک (شیر، ماست، دۆ، پەنیر).
شەکراوی زۆر خەست و شیرینییەکان، شلەمەنییە ترشەکان (وەک لیمۆ و پرتەقاڵ کێوی) چونکە گەدەی شڵەژاو زیاتر دەشێوێنن.
٣ پشکنینی کۆتایی پێش دەستپێکردنەوەی پرۆسەی کەڵەشاخ، پێویستە چارەسەرکار پشکنینی کۆتایی بۆ چارەخواز، نەخۆش بکات و بە تەواوی دڵنیا ببێتەوە لە جێگیربوونی دۆخی گەدە (نەمانی هێڵنجدان) و ئاساییبوونی پەستانی خوێنی چارەخوازەکە.
































































