زاری کرمانجی
سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، راگەیاند “
لە ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان، رێککەوتنێکی سێ قۆڵی زۆر باش هاتوەتە ئاراوە بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت، کە بەگشتی گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی زۆر باش کە زەمینە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت خۆش دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاشکراشی کرد:” بڕی نەوتی هەناردەکراو جێگیر نییە بەڵام بە گشتی رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، دووپاتی لەوەکردەوە، بەرهەمی ئێستای نەوتی عێراق نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا، بەشێکی بۆ بەکاربردنی نێوخۆیی، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەشێکی دیکەش هەناردەی دەرەوە دەکرێت، لەبارەی زیادکردنی بەرهەمهێنان ئاماژەی بەوە کرد؛ پلانی زیادکردنی بەرهەم و گەیشتن بە ئاستی پێشوومان هەیە بەڵام ئەمە پەیوەیستە بەکردنەوەی گەرووی هورمز، چونکە ئاستی پێشووی بەرهەم نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل بوو لە رۆژێکدا.
































































