زاری کرمانجی
دوای تەواوکردنی ئامادەکاری و ڕێکخستنی لیستی موچەی مانگی شەش بۆ فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بچێت بۆ بەدواداچوونی بابەتی موچە و تەواوکردنی ڕێکارە دارایییە پەیوەندیدارەکان.
لە هەمان کاتدا، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاندووە کە موچەی فەرمانبەرانی پارێزگای بەسرە و هەرێمی کوردستان بە یەکەوە و لە یەک کاتدا دابەش دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت دوای گەیشتنی لیستەکان و تەواوبوونی پرۆسە دارایییەکان، هەنگاوی دواتر بۆ ناردنی پارە و دابەشکردنی موچەکان بگیرێتەبەر

































































