شەهلا سۆفی-زاری كرمانجی
ئەپڵ لە کۆنفرانسی WWDC 2026 پەردەی لەسەر یاریدەدەری زیرەکی خۆی، Siri AI لادا؛ سیستەمێک کە کۆمپانیاکە دەڵێت توانای ئەوەی هەیە زیاتر گفتوگۆی سروشتی هەبێت و باشتر لە زمانی مرۆڤ تێبگات و بە شێوەیەکی زیرەک دەستی بگات بە پەیام و وێنە و فایلەکانی بەکارهێنەر. هەروەها سیری نوێ لەسەر ئایفۆن و ئایپاد و ماک و ئەپڵ واتچ و کارپلەی و ڤیژن پرۆ بەردەست دەبێت.
هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا iOS 27 یش ناسێندرا کە کاتەکانی خستنەڕووی ئەپەکان خێراتر و گەڕانی زیرەکتر لە سیستەم و گواستنەوەی فایلەکان باشترە، هەروەها پشتگیری بۆ ئایفۆن ١١ و مۆدێلەکانی دواتر. ئەپڵ دەڵێت ئەم ڤێرژنە یەکێکە لە بەرفراوانترین نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکانی کۆمپانیاکە لە ساڵانی ڕابردوودا.
هەروەها ئەپڵ توانای نوێی بۆ بەرهەمهێنان و دەستکاریکردنی وێنە بە زیرەکی دەستکرد و ئامرازی نوێی ئەمنی بۆ پاراستنی منداڵان و تایبەتمەندی پێشکەوتووتری لە safari و نامە و وێنەکاندا ناساند. ئێستا تاقیکاری گەشەپێدەر ڕاستەوخۆیە و وەشانی کۆتایی ئەم نوێکاریانە لە پاییزی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەران.
































































