زاری كرمانجی
ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانی کرد کە لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە بەحرەین، کوەیت و ئوردنیان کردبووە ئامانج.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەم هێرشە تیرۆریستییانە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای سەروەریی ئەم سێ وڵاتەن و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرییان.
وەزارەتی دەرەوە هاوسۆزی تەواوی ئیماراتی بۆ بەحرەین، کوەیت و ئوردن دەربڕی و پشتگیری وڵاتەکەشی بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە دووپاتکردەوە کە دەبنە هۆی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەکە لە وڵاتانی ئوردن، کوەیت و بەحرەین کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە؛ لە کاتێکدا ئوردن چەند مووشەکێکی ئێرانی تێکشکاند، کوەیت و بەحرەین زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێدا و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەگەردا چالاک کرد.
هێزە چەکدارەکانی ئوردن رایانگەیاند؛ سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان 5 مووشەکیان تێکشکاندووە کە لە ئێرانەوە بەرەو ناوچەی ئەزرەق لە پارێزگای زەرقا هاوێژرابوون. تەنیا پاشماوەی مووشەکەکان کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی

































































